ئاب 13, 2020 23:07 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی پڕلەشەرمەزاریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان

میدیا عەرەبی و زایونییەکان باسی ڕێککەوتنێکی مێژویییان کردووە لە نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی لە بارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان دوابەدوای ڕاوێژو نێوەندگرییەکانی «دۆناڵد ترەمپ».

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕێککەوتنێکی خۆیان وتەنی مێژوویییان کرد کە بە گوێرەیەوە پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب ڕەوشتێکی بە تەواوی ئاسایی بەخۆیەوە دەبینێت.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆڵێکی دیاری کەری لەم ڕێککەوتنەدا ھەبووە.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە، شاندە زایونی و ئیماراتییەکان وێڕای چاوپێکەوتنی یەکتر، لە ماوەی حەوتەکانی داھاتوو کۆمەڵێک تەبایی نامە لە بوارەکانی گەشتکاری، ئاسایشت، سەرمایەنانەوە، گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆ، تەندروستی، وزە، تەکنۆلۆژیا، تەلەفۆنخانە، ژینگەو ھتد...پێکەوە واژۆ دەکەن.

لەو بڕگانەی دیکەی ڕێککەوتنەکە، کردنەوەی باڵوێزخانەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بارەی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەرە دەستێنێ.

سەرپەیڤ