ئاب 13, 2020 23:51 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بەرامبەر بە ڕێککەوتنی پڕلە شەرمەزاریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی

تاقمە خۆڕاگرەکان لە فەلەستین لە بەیاننامەگەلێکی جیاجیادا ئاسایی بوونەوەی فەرمیانەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونییان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، « فەوزی بەرھەم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە لێدوانێکدا بەرامبەر بە پیلانی ئەمریکیی ئاسایی بوونەوەی فەرمیانەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی گاردانەوەی پیشان داو وتیشی: ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی خەڵاتی ئەبوزەبی بۆ داگیرکەرانی زایونی لە بەر دڕندەکارییەکانیان دژی جەماوەری فەلەستینە.

«داوود شەھاب» لە ئەندامانی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش ئەم ڕێککەوتنەی بەجۆرە دەربازکردنێکی ناتانیاھۆ لە قەیرانی نێوخۆیی زانی. ناوبراو ھەروەھا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ زایونییەکانی سەرنەوی کردن لە ھەمبەر دوژمن زانی و پێی داگرت: دوابەدوای ئەم ڕێککەوتنە دوژمنایەتیی زایونییەکان توندتریش دەبێتەوە.

دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ، ڕۆژی پێنج شەممە  ھەردووک لا ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

سەرپەیڤ