ئاب 14, 2020 05:06 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕامەڵڵا_ پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باڵوێزەکەی لە ئەبوزەبی بانگ کردەوە

بە ڕاگەیەندرانی فەرمیانەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب، پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باڵوێزی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕامەڵڵای بانگ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، پاش ڕاگەیەندرانی فەرمیانەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی،«ڕیاز ئەلمالیکی» وەزیری دەرەوەی فەلەستین باڵوێزی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕامەڵڵای بانگ کرد.

ھەروەھا پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باڵوێزی خۆی لە ئەبوزەبی بانگ کردەوە.

دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

بە ئەنجام گەییشتنی ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ناڕەزامەندیی توندی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستینی لێ کەوتەوەو ڕێککەوتنەکەیان بەتوندی شەرمەزار کرد.

بڕیار وایە ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی سوپای ھەردووک لا لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا واژۆ بکرێت.

سەرپەیڤ