ئاب 19, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • بوختانی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان بۆ حیزبوڵڵای لوبنان

لە کاتێکدا کە دادگەی لاھە بانگەشەی تێوەگلانی حیزبوڵڵا لە کوشتنی «ڕەفیق حەریری»ی ڕەت کردووەتەوە، کەچی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان خۆڕاگریی لوبنان بە دروست کردنی ناپاوەجێیی لەم وڵاتەدا تۆمەتبار دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە کاتێکدا کە لە پێی بڕیاری دادگەی لاھە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی «ڕەفیق حەریری»، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، بەرپرسانی سووریاو حیزبوڵڵای لوبنان لە ھەرچەشنە تێوەگلانێک بە کوشتنی ناوبراو پاک بوونەتەوە، کەچی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ھەمیسان بانگەشەکانی پێشووی دووپات دەکاتەوەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە ئەوانەی وا دەستیان لە تیرۆری «ڕەفیق حەریری»دا ھەبووە، پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ حیزبوڵڵادا ھەبووەو بەرپرسانی حیزبوڵڵا دەبێ دادگایی بکرێن.

ئەم بانگەشانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە عەرەبستان دوای تێپەڕینی ساڵانێکی زۆر لە شەڕی یەمەن، کۆمەڵێکی زۆر لە ئافرەتان و منداڵانی ئەم وڵاتەی ھەڵوەدا کردووەو کارەساتێکی مرۆڤی خەریکە لەم وڵاتە دەقەومێت.

دادگەی نێونەتەوەیی لاھە ڕۆژی سێ شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» کردارێکی تیرۆریستی بووە کە بۆ ئامانجی سیاسی ئەنجامی گرتووە، ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە نیشان بدات ڕێبەرانی حیزبوڵڵا و سووریا دەستیان لە تیرۆری «ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان دا ھەبووە.

لە ڕەوتی بۆمب دانانەکەی ١٤ی فڤریەی ساڵی ٢٠٠٥ لە بەیرووت،«ڕەفیق حەریری» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان ھاوڕێ لەگەڵ ٢١ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داو دوای ئەوە چوار کەس بە تۆمەتی ئەنجام دانی ئەو تاوانە قۆڵبەست کران. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لێکۆڵینەوەیەکی لە بارەی کوشتنی ناوبراوەوە لەژێر ناوی «دادگەی تایبەت بۆ لوبنان» دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ