ئاب 25, 2020 19:47 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان

سەرۆک کۆماری لوبنان و وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بارەی ھاوکارییە دوولایەنەکانەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆزی سێ شەممە لە دیداغر لەگەڵ « موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر لە بەیرووت سەبارەت بە ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات دوای تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووت بیروڕای گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی قەتەریش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەوحە لە یەکەم وڵاتانی داکۆکیکاری لوبنانە بۆ دەرباز بوونی لەم قەیرانەی ئێستا، لە سەقامی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت دەست پێ بوونی چاکسازی لەم وڵاتە داکۆکیی کرد.

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی چوارەمی ئوت، ھەمارێکی کەرەستەی ئاگرین لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی قورس لە ھەمارەکانی گردوپەڕی کە ھەڵگری نیتراتی ئامۆنیۆم بوون ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە ١٧٧ کەس کوژران و پتر لە حەوت ھەزار کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ