ئه‌یلوول 01, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • فەرمانی لەسەرکار لادان و لێپێچینەوەی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی عەرەبستان لە لایەن «مەلیک سەلمان»ەوە دەرکرا

پاشای عەرەبستانی سەعودی لە فەرمانێکدا کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی لەپۆستەکەیان دوور خستەوەو بڕیاری لێپێچینەوەی بۆ دەرکردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: چالاکیی «فەھەد بن تورکی بن عەبدولعەزیز ئالی سەعود» فەرماندەری ھێزە ھاوبەشەکانی سەعودی کۆتایی ھاتووەو بە تۆمەتی گەندەڵی دەکەوێتە بەر لێپێچینەوە.

پاشای عەرەبستان ھەروەھا فەرمانی داوە ھەتا کۆمەڵێک لە ئەفسەران و کارگێڕانی سڤیلی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەش بخرێنە بەر لێپێچینەوە. ئەم فەرمانە لە بەر ئەنجام گرتنی ھێندێک سات و سەودای گومانلێکراوی دراڤی لە وەزارەتی بەرەڤانیی عەرەبستان دراوە.

پاشای سەعودی ھەروەھا « عەبدولعەزیز بن فەھەد بن تورکی» میری ناوچەی «ئەلجوف»یشی لە پۆستەکەی دوور خستەوەو فەرمانی لێپێچینەوەی بۆ دەرکرد.

بە پێی فەرمانی مەلیک سەلمان ھەروەھا ژەنراڵ « موتڵەق بن سالم ئەلئەزیمەع»یش کرایە سەرمردەی ھێزە ھاوبەشەکانی سەعودییە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دەوڵەتیی عەرەبستان لە بەر گەندەڵی و دابڕ کرڕدنی زەوی و زار لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.

سەرپەیڤ