ئه‌یلوول 05, 2020 08:19 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی فریاگوزاریی لە لوبنان بە دوای دۆزرانەوەی نیشانەکانی زیندوومان لە ژێر داروپەردووەکان دا

سەرباری تێپەڕینی مانگێک لە رووداوی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت ، هەڵمەتی فریاگوزاریی و رزگارکردن لە لوبنان سەرباری وەرگرتنی نیشانە گەلێک لە بوونی ژیان لە ژێر داروپەردووەکان دا درێژەی هەیە .

 

هێزەکانی فریاگوزاریی و رزگارکردن سەرباری تێپەڕینی مانگێک لە تەقینەوەی سامناکی بەندەری بەیرووتی پێتەختی لوبنان  لە نێو داروپەردووی بینایەکی روخاو خەریکی گەڕان بە دوای کەسێکدان کە لەوانەیە زندوو بێت .

 هەواڵی ئەگەری دۆزینەوەی کەسێکی زیندوو لە وێرانەکانی شەقامی مارمیخاییل هیوایەکی زۆری لە لوبنان دوای کارەساتی بێ وێنەی بەندەری بەیرووت ، زیندوو کردەوە .

 چواری ئاب بە دوای روودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە هەمارێکی مادەی سوتێنەر لە بەندەری بەیرووت ، تەقینەوەیەکی سامناک روویدا کە بە هۆیەیەوە 191 کەس کوژران و زیاتر لە 6500 کەسیش بریندار بوون .

 ئەم تەقینەوەیە دەیان ملیار دۆڵار زیانیشی بەدواوە بوو .

سەرپەیڤ