ئه‌یلوول 05, 2020 16:58 Asia/Tehran
  • لە 24کاژێری ڕابردوودا ، هاوپەیمانی سەعوودی 150جار ئاگر بەسی یەمەنی پێشێل کرد

هاوپەیمانی سەعوودی لە 24 کاژێری ڕابردوو ، 150 جار ئاگربەسی لە پارێزگای حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای یەمەنی پێشێل کرد .

 

کاناڵی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن  ڕایگەیاند کە  13حاڵەتی  دەسدرێژکاری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان  بۆ سەرناوچەی  شارع ئەلخەمسەین و ئەلدریهەمی  فڕینی 5 فڕۆکەی شەڕکەرلە ئاسمانی ناوچەکانی ئەلفازە و حەیس ؛ فڕینی  19 فڕۆکەی سیخووڕی لەسەر ئاسمانی شاری حودەیدە و ناوچەکانی کیلو 16 ، ئەلفازە و ئەلجبلیە لە بابەتەکانی پێشێلکردنی ئاگربەسی حودەیدە لەم ماوەیەدا بووە .

پارێزگاری عەدەن لە باشووری یەمەنیش پەلاماری دەسدرێژکارانە و ڕەفتاری دڕندانەی هێزە داگیرکەرەکان و بەکرێگیراوانی ئەوان بۆ تاڵان کردنی ماڵ و دارایی خەڵکی عەدەن و باج خوازی و کوچ دانی بە زۆرە ملێ دانیشتووانی  پارێزگای باکووریەکانی مەحکووم کرد . 

تارق سەلام وتی: کۆچ دانی بەزۆرە ملێ  خەڵک و پەلامارەکان و گرتنی دانیشتوانی پارێزگا باکووریەکان بە تایبەت ناوچەکانی شێخ عوسمان و ئەلمەنسوورە لە لایەن  داگیرکاران و بەکرێگیراوانی ئەوان کارێکی  سەرشۆڕانەیە  و قەبووڵ کراوە نیە و نابێ لە بەرانبەریدا بێ دەنگە بکرێت  .

  لە لایەکی  دیکە وە  ڕێکخراوی ئینتساف  ئەمڕو شەمە جەختی کرد  پەلاماری  دەسدرێژکاران  بۆسەر فرۆشگەکانی بازرگانی ناوچەی ماهیلەی پارێزگای مەئریب کە  بووە هۆی بریندار بوونی  منداڵ و پیاوێکی یەمەنی پێشێلکردنی  ئاشکرای یاسا نونەتەوەییەکانی مڕۆڤ دوستانەیە کە کردنە ئامانجی کەسێکی سیڤیل لە هەر لایەکەوە  به تاوان  دادەنێ .

سەرپەیڤ