ئه‌یلوول 06, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • لە بەیرووت: ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا دیداریان کرد

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) کە لە بەیرووتە لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە  پێی ئەننەشرە،  ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی  مەکتەب سیاسی حەماس و  ئەندامانی لێژنەی ئەو بزووتنەوە لە سەفەر بۆ لوبنان، لە دیدار لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ئامادە بوون .

دوولایەنەکە لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و لوبنان باس و گفتوگۆیان کرد.

هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها سەبارەت بە کێشە و مەترسییەکانی بەردەم پرسی فەلەستین لەوان گەڵاڵەی ناسراو بە دانوستانی سەدە گفتوگۆیان کرد.

هەروەها دوو لایەن لە بارەی  پڕۆژی نوێی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و هەروەها بەرپرسیارێتی ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر ئەو پڕۆژە گفتوگۆیان کرد.

لەو دیدارەدا، هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا لەسەر هێز و گەورەیی بەرەی بەرخۆدان لە بەرەوڕوو بوونەوەی گوشار و هەڕەشەکان جەختیان کرد.

سەرپەیڤ