عەون: ڕەوشتی ئێستای لوبنان پێویستی بە ھەنگاوێکی خێرای ڕزگاریبەخشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386611-عەون_ڕەوشتی_ئێستای_لوبنان_پێویستی_بە_ھەنگاوێکی_خێرای_ڕزگاریبەخشە
«میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان شەوی ھەینی وێڕای ھیوداری دەربڕین لە بارەی پێکھاتنی کابینە لە خێراترین کات دا، وتی: ھەل و مەرجی ئێستای لوبنان پێویستمەندی ھەنگاوێکی ڕزگاریبەخشی خێرایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 14:24 Asia/Tehran
  • عەون: ڕەوشتی ئێستای لوبنان پێویستی بە ھەنگاوێکی خێرای ڕزگاریبەخشە

«میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان شەوی ھەینی وێڕای ھیوداری دەربڕین لە بارەی پێکھاتنی کابینە لە خێراترین کات دا، وتی: ھەل و مەرجی ئێستای لوبنان پێویستمەندی ھەنگاوێکی ڕزگاریبەخشی خێرایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەڕەی فەرمیی سەرۆک کۆماری لوبناندا ھاتووە: ١٦ ڕۆژ لە ڕاسپێردرانی «ئەدیب» بۆ پێکھێنانی کابینە تێپەڕ دەبێت و وڵات چاوەڕوانی ڕێککەوتنە بۆ دامەزرانی دەوڵەتی تازە.

وتەکانی «میشێل عەون» دوای دیداری لەگەڵ «موستەفا ئەدیب» سەرۆک وەزبرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی لوبنان دێتە ئاراوە کە ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆشکی «بەعبەدا» بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی پێکھێنانی کابینەی تازە چاویان بە یەکتر کەوتبوو.

«ئەدیب»بش دوای ئەو دیدارە وتبووی: لەگەڵ سەرۆک کۆماردا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە ماوەیەکی زیاتر بۆ ڕاوێژ لەگەڵ تاقم و پارتەکاندا بە مەبەستی پێکھێنانی کابینە تەرخان بدرێت.