ناکۆکیی پاشا و پاشمیری عەرەبستان لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی
ڕۆژنامەی واڵ ئیستریت ژوڕناڵی ئەمریکا پەرەدەی لادا لە سەر ناکۆکی نێوان شا و پاشمیری عەرەبستان لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی و نووسی : شا و پاشمیری عەرەبستان لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ناکۆکیان هەیە .
ڕۆژنامەی واڵ ئیستریت ژۆڕناڵی ئەمریکا لەقاوی دا کە لە نێوان مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان و موحەمەد بن سەلمان پاشمیری ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل ناکۆکی هەیە .
لە حاڵێکدا کە مەلیک سەلمان بە توندی نەیاری ئاساییکرنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بووە بەڵام کوڕەکەی بە دوای پەیڕەوی کردن لە ئەبوو زەبی و مەنامە لە بواری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ تەلابیبە .
واڵ ئیستریت ژوڕناڵ هەروەها بە گێڕانەوەی لە کەسانی نزیک لە شای سەعوودی ڕاپۆڕتی دا کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی مەلێک سەلمانی پەشوکاو و سەرلە شێواو کردووە .
بە تایبەت ئەوەی کە پاشمیرە لاوەکەی لە ترسی لەمپەرنانەوەی باوکی هەوڵ بۆ شاردنەوەی ئەو هەواڵە داوە.
بە پێی نووسینی ئەو ڕۆژنامە ئەمریکیە مەلیک سەلمان هەر بەو مەبەستە فەرمانی بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دا تا جارێکی دیکە پێداگر بێت لەسەر بەڵێنی عەرەبستان بە پێکهێنانی وڵاتی فەلەستین لە سنوروەکانی 1967و پێبەندی بە دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی .