تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری لوبنان ڕووی دا
ئهیلوول 22, 2020 22:20 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی لوبنان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە باشووری ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی «ئەلنەشرە»، گرگرتنی بەنزینخانەیەک لە نێوان ناوچەکانی « عەین قانا»و « کەفەر فیلا» لە باشووری لوبنان ھۆکاری تەقینەوەکە بووە. سەرباری ئەمەش سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان ھێشتا لەم بارەیەوە ھیچیان نەدرکاندووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وا لەوە دەچێ ئەم تەقینەوەیە قوربانی و زیانی قورسی لێ کەوتبێتەوە.
لە ماوەی دوو حەوتەی دابردووش دا ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە بینایەکی گەورەی بازرگانی لە بازاڕی بەیرووت و ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەش لە نێو ھەمارێکدا لە بەندەری بەیرووت ڕووی دا. چوارەمی ئوتیش دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ھەمارێکی کەرەستەی ئاگرین لە بەندەری بەیرووت بووە ھۆی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورس.