کوژران و بریندار بوونی ٨٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بنکەیەکی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن
ئهیلوول 25, 2020 20:02 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ٨٠ کەس دەکەن لە باکووری یەمەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلخەبەری یەمەنمی، بنکەیەکی سەر بە دەست و پێوەندەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی کە لە ناوچەی «عەلەب»ی باکووری یەمەن دا ھەڵکەوتووەو دەڕوانێ بەسەر ناوچەی «عەسیر»ی باشووری عەرەبستان، شەوی پێنج شەممە ئەو تەقینەوەیەی بە خۆیەوە بینیوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێشتا دواڕێژەی ڕێکی ڕادەی زیان و لێکەوتەکانی ئەم تەقینەوەیە ڕوون نەبووەتەوەخ، بەڵام بڕێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، نزیکەی ٨٠ کەس لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە کوژراون و یان بریندار بوونە.
ھۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی ئەم بنکەیەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن ھێشتا ڕوون نییە.