ئه‌یلوول 26, 2020 14:12 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان رایگەیاند، دوای نزیکەی مانگێک بەسەر راسپاردنی بۆپۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی لوبنان و نەبوونی یەکدەنگی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە، ئەمڕۆ لە راسپاردنی پێکهێنانی حکومەت کشایەوە.

مستەفا ئەدب ، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئاماژەی بەوەشکردوە، کشانەوەی لە پێکهێنانی حکومەت دوای ئەوە هات کە گەیشتوەتە ئەو باوەڕەی رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت بوونی نیە، بۆیە ئامادە نیە بەرلەرێککەوتن کابینەی حکومەتەکەی بخاتە بەردەوام پەرلەمان.

23ی ئەم مانگەش وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێستا بۆ سەرکردەکانی لوبنان کاتێکی یەکلاییکەرەوەیە و دەبێت بۆ پڕۆژەی چارەسەری و باشترکردنی دۆخی وڵات و خەڵکەکەیان هەنگاو بنێن، بەپێچەوانەوە لوبنان بەرەو داڕوخان دەچێت.

باس لەوەشکراوە، داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەن پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا ئەدیب، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، هۆشداریش لە ئەگەری دواخستنی ئەو هەنگاوە دەدات چونکە وڵاتەکە "لەقەیرانێکی قورسی مێژویی دایە ".

سەرەتای ئەم مانگە ئیمانیۆن ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانی لوبنانی کرد و لەسەردانەکەیدا سەرکردەکانی لوبنان بەڵێنیاندا بەر لە 15ی ئەیلول حکومەتی نوێ پێکبهێنن، دوای هەفتەیەکیش لەو وادەیە تائێستا ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هێزە سیاسییەکان بەردەوامن.

سەرپەیڤ