جەختی میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوامیی داکۆکی لە کێشەی فەلەستین
تشرینی یهکهم 01, 2020 17:10 Asia/Tehran
میری تازەی کوێت لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ئەم وڵاتە لە کێشەی فەلەستین پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی قودی پرێس، «نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میڕی تازەی کوێت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستبن(حەماس) وتی: کوێت بەرامبەر بە پرسە گرینگەکانی ئوممەتی ئیسلام بە تایبەت پڕسی فەلەستین ئەمەگدار دەبێت.
میری تازەی کوێت وتیشی: ڕێگای «سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کۆچ کردووی کوێت لەمەڕ داکۆکی کردن لە پرسی فەلەستین بەردەوام دەکات.
ئیسماعیل ھەنیەش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا ھەڵوێستی کوێت و میری کۆچکردووی ئەو وڵاتەی لەمەڕ داکۆکی کردن لە کێشەی فەلەستین و گەلەکەی بەرز نرخاند.
«سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.