تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 21:05 Asia/Tehran
  • داخوازیی فەرمیی ئیمارات بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە لە تەلەبیب و واژۆکردنی چوار ڕێککەوتننامەی ھاوکاری

وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: نوێنەری ئیمارات داخوازیی فەرمیی ئەم وڵاتەی بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەبوزەبی لە تەلەبیب ڕادەستی «گابی ئەشکنازی» وەزیری دەرەوەی ئەم ڕژێمە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەلەستینیی «شەھاب»، وای بڵاو کردووەتەوە کە، «عەبدوڵڵا بن زاید» وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە پەیامێکی فەرمی دا  داوای کرانەوەی دوو باڵوێزخانەی لە تەلەبیب و ئەبوزەبی کرد لە زووترین کات دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ڕەوتی دیداری ئەمڕۆی نوێنەرانی ئیمارات لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ڕژێمی زایونی ، چوار ڕێککەوتننامەی ھاوکاری لە بوارەکانی گەشتی ئاسمانی، ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە، داکۆکی لە سەرمایەدانان و ھاوکاری لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیاوش واژۆ کرا.

ھەر لەم حاڵەدا «ئادام بۆنێر» سەرۆکی کارگێڕیی دامەزراوەی ئەمریکیی لە بواری ھاوکاریی دراڤی کە بەشداری  ڕی و ڕەسمەکە بوو، باسی پێکھاتنی سندوقی گەشەی ئابراھام «ئیبراھیم»ی کرد بە بەشداریی ئیمارات و ڕژێمی زایونی لە قودسی داگیرکراودا.

 

سەرپەیڤ