ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد له میسر له مردن رزگار کران و که‌سوکاریان ئاگادار کرانەوە
سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ئاشکرایکرد که لەلایەن هێزی دەریایی میسر دەیان پەنابەری کورد و عیراقی لە مردن ڕزگارکران، راشیگه‌یاند که به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران به 22 سه‌رنشینه‌وه که گه‌یشتوه‌ته که‌ناراوه‌کانی یۆنان.
بە پێی ھەوڵێکی وێستگە نیوز ، ئاری جه‌لال، سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند: ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو یەختێک لە کەناراوەکانی تورکیاوە به‌ره‌و ئاوه‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به 57 کۆچبەری نایاساییه‌وه به‌ڕێکه‌وت، بەپێی زانیاریەکانیش زۆربەی کۆچبەرەکان کوردت بوون لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسڕی و هاوڵاتیەکی تورکی.
ئاری جه‌لال ئاشکرایکردوه که 34 له‌و کۆچبه‌رانه خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و له لەڕۆژی سێشەممەی رابردوو، یەختەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوت و هیچ لایەک نەچووە بەهانایانەوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە باخیرەیەکی هێزی دەریایی میسڕ چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون.
دوێنێ بە فەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی میسڕی هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە و رزگارکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان پشتڕاست کردوەتەوە.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ده‌زگای لوتکه بۆ کاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند که بەلەمێک کە 22 سەرنشینی تێدا بووە گەیشتە باشوری دورگه‌ی لێسڤۆس و وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کۆچبەرەکان لە نێو دارەکاندا خۆیان شاردبووەوە، لە ترسی ئەوەی پۆلیسی ناوچەکە بیاننێرنەوە تورکیا.
ده‌شڵێت لەلایەن ڕێکخراوی Aegan Boat وێنەی کۆچبەرەکان لەسەر لێسڤۆس گیراوە بۆ ئەوەی لایەنی دەسەڵاتدار نکۆڵی نەکەن و نەیانێرنەوە بۆ تورکیا. وە پۆلیسی بەندەرەکە لە گەیشتنی کۆچبەرەکان ئاگادارکراونەتەوە و ڕێکخراوی ناوبراو تۆماری کردوون بۆ ئەوەی نەنێردرێنەوە تورکیا.
هاوکات بە هەمانشێوە نوێنەری UNHCR لە ناوخۆی وڵاتەکە ئاگادارکراوەتەوە، لە ئێستادا کۆچبەرەکان نێردراونەتە کەمپی کەرەتەپە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بن.