تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 11:24 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی یەکێتیی زانایانی خۆڕاگری: ئێران لە بارەی پرسی فەلەستینەوە لێبڕاوانە دەجوڵێتەوە

سکرتێری گشتیی یەکێتیی زانایانی خۆڕاگری، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک تاکە وڵاتی نەگۆڕو لێبڕاو لە بارەی کێشەی غەلەستینەوە ناوبردو وتی: ئەمڕۆکە ئێران ماوەی ئەوە نادات کە ڕژێمی زایونی دڕندەکارییەکانی بە ئەرخەیانی بباتە پێشەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شێخ ماھیر حەمود» سکرتێری گشتیی یەکێتیی زانایانی خۆڕاگری ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکەم ڕۆژی سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەتی ئیسلامی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا وتی: لە ماوەی ئەم ٤١ ساڵەی کە لە تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی تێ دەپەڕێت، ئێران توانیویەتی بێتە مەیددانی جیھادەوە، بە جۆرێک کە کەس ھەتا ئێستا خۆی لێ نەداوە، دیارە ئێرانی ئیسلمی لە بارەی کێشەی فەلەستینەوە مکوڕە.

ماھیر حەمود وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی(رە) و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی وەستاوەو ناھێڵێ ئەم ڕژێمە بە ئەرخەیانی دڕتدەکارییەکانی بەردەوام کات.

سکرتێری گشتیی یەکێتیی زانایانی خۆڕاگری وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی یەکگرتنی نێوان موسڵمانانی جیھان وتیشی: دەبێ موسڵمانان لە ھەر شوێنێکی جیھاندا لە ھەمبەر ملھوڕایەتیی ستاەمکاران بوەستن.

سەرپەیڤ