تشرینی دووه‌م 06, 2020 11:11 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی

لە ھەڵمەتی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی، کۆمەڵێکی زۆریان لێ کوژراو یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ھێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ڕۆژھەڵاتی «جەبەل ئەلنار» لە پارێزگای «حججە»و بنکەو بارەگای دەست درێژکارانیان لەنێو برد.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لەم ھەڵمەتەدا چەک و چۆڵی زۆریشیان بە دەستکەوت گرت. 

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ