تشرینی دووه‌م 08, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • پێدەنگەی پڕ مانای نەتانیاھوو و ھاوپەیمانە عەرەبەکانی لە پیرۆزبایی کردن لە ترەمپ

سەرباری راگێندرانی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژارنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و ژمارێک لە دەسەڵاتدارانی عەرەبی لێواری کەنداوی فارس کە ئەم دواییانە پێوەندیی خۆیان لە سایەی دۆناڵد ترەمپ لە گەڵ رژێمی زایۆنی ئاسیایی کردەوە ، تا ئێستا لە بەرامبەر شکستی ھێنانی دۆناڵد ترەمپ بێدەنگن .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، میدیا زایۆنیەکان پێشیبنیان کردووە نەتانیاھوو چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیە و تا ئێستا لە لێدوان لەمبارەوە خۆی بواردووە . 

ترەمپ لەو سەرۆک کۆمارانەی ئەمریکا بوو کە زیاترین خزمەتی بە رژێمی زایۆنی کرد ئەوە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن لە گەڵ پەرەپێدانی شارۆکە زایۆنیەکان دا نیە .

ئێوارەی شەممە میدیا ئەمریکیەکان لەوان سی ئێن ئێن ، فاکس نیوز ، سی بی ئێس ، ئاسۆشێتدپرێس و نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بەوەی کە بایدن توانیویەتی 290 دەنگی ئێلێکتراڵ بەدەست بێنێ ، ئەویان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا راگەیاند . 

دوای ئەوە ، ترەمپ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای قەبوڵنەکردنی سەرکەوتنی خەنیمە دیموکراتەکەی ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو لە ھیچ ویلایەتێک دا سەرنەکەوتووە و ھەڵبژاردن لە گەڵ کۆتایی مەودای زۆرە . 

سەرپەیڤ