تشرینی دووه‌م 12, 2020 20:31 Asia/Tehran
  • میشێل عەون: بایکۆتەکانی ئەمریکا کێشەی لوبنان ئاڵۆزتر دەکات

سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیدار لەگەڵ شاندی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ بەیرووت ڕایگەیاند: بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکا بە سەر سیاسەتڤانانی لوبنانی ڕەوشتی ئەم وڵاتەی ئاڵۆزتر کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «پارتیک دوریل» ڕاوێژکاری «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتیشی: ھەل و مەرجی ئێستا وا ھەڵدەگرێت کە، ڕێککەوتنێکی بەربڵاوی نیشتیمانی بۆ پێکھاتنی دەوڵەتێکی ئەرکمەند بێتە ئاراوە .

سەرۆک کۆماری لوبنان لەم دیدارەدا ھەروەھا بە شاندەکەی فەرەنسای ڕاگەیاند، لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ڕەوتی ڕاگەییشتن بە تاوانی دراڤی و دارایی لە لوبناندا بەوپەڕی ھێزمەندییەوە ھەڵدەگیردرێت.

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا سەرەتای نوامبەر، «جوبران باسیل» سەرۆکی پارتی مەسیحیی ڕەوتی ئازادی نیشتیمانیی لوبنانی بایکۆت کرد.

«باسیل»یش لە کاردانەوە بەرامبەر بەو ھەنگاوە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «بەکرێگیراوی ئەمریکا نیم» ئەوەی ئاشکرا کرد کە، ئەمریکییەکان داوایان لێ کرد بوو کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی حیزبوڵڵا بپچڕێنێت.

سەرپەیڤ