تشرینی دووه‌م 12, 2020 20:48 Asia/Tehran
  • سیسی: تیرۆریزم ھیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە

سەرۆک کۆماری میسر جارێکی تر سوکایەتی کران بە پێغەمبەری سەردار(ص)ی شەرمەزار کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەبدولفەتاح سیسی» ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «کاریاکاس میتسۆتاکیس» سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئاسێنا، وێڕای شەرمەزار کردنی سوکایەتی بە کەسایەتیی پێغەمبەری ئیسلام(ص) پێی داگرت: تیرۆریزم دیاردەیەکی جیھانییەو ھیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەوە نییە.

سەرۆک کۆماری میسر پێشتریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختی لەوە کردبووەوە کە دەبێ جیاوازییەک لە نێوان ئایینی پیرۆزی ئیسلام و تیرۆریزم دابنرێت.

سەرپەیڤ