تشرینی دووه‌م 12, 2020 21:41 Asia/Tehran
  • موحەممەد عەلی حوسی: بێ دەنگەلێکردنی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەرامبەر ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ستەمە

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بێ دەنگەلێکردنی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەمبەر ھەنگاوەکانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعودیی بە ستەم زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس،«موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وێڕای ڕەخنەگرتن لە وتەکانی ئەم دواییەی «مارتین گریفیتس» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەنی سەبارەت بە چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە، وتی: «گریفیتس درۆی نەکرد، بەڵام قسەی ڕاستیشی نەکرد.

«حوسی» بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتانی ئەندامی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە بەرامبەڕ ڕێگاچارەکانی دەوڵەتی سەنعا بێ دەنگەیان لێ کردووەو بە ھەندی ناگرن، وتیشی: جەماوەری یەمەن خوازیاری ڕێگاچارەیەکی دادگەرانەو ئاشتییەکی ئابڕودارانەن.

«مارتین گریفیتس»  نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، ڕۆژی یەکشەممە دەنگوباسی ھاوپەیوەند بە ڕادەست کرانی بەرنووسی گەڵاڵەی یەکجاریی ئەم ڕێکخراوەیە بە لایەنە یەمەنییەکانی بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: ھیچ بەرنووسێکی تازە بە لایەنە یەمەنییەکان نەدراوەو دوابەرنووس ھەر ھەمان بەرنووسی مانگی سپتامبەرە.

سەرپەیڤ