تشرینی دووه‌م 23, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • حەماس: گەشتەکەی ناتانیاھۆ بۆ عەرەبستان گەلێک پڕمەترسییە

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) گەشتی نھێنیی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستانی بە پڕمەترسی زانیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سامی ئەبوزەھری» ئەندامی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد: عەرەبستانی سەعودی دەبێ لە بارەی گەشتە نھێنیەکەی «بنیامین ناتانیاھۆ» بۆ ئەو وڵاتە کە دیارە سوکایەتی کردن بە ئوممەتی ئیسلام و بە ھەنئد نەگرتنی مافی گەلی فەلەستین دێتە ئەژمار، ڕوون کردنەوە بدات.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونیستیی «ھائارێتس» ئەمڕۆ دووشەممە نووسی: «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە گەشتە نھێنییەکەی دا چاوی بە «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان و «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوتووە.

وەک باسی دەکرێت ئەم چاوپێکەوتنە لە ئاراستەی ھەوڵەکانی دەوڵەتی «دۆناڵد ترەمپ» بۆ بەردەوامیی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان ڕژێمی زایونی و ھێندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکانی ناوچەکە ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ