ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداریدا: هەزاران یەمەنی لە مەترسی مردن دان
ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی تر وشداری دا ، هەزاران یەمەنی لە برسیەتی و لە مەترسی مردن دان.
مارک لوکوک جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤایەتی دا وتی: قاتوقڕی لە یەمەن ڕوولە پەرەیە چونکە ئاماری نوێ لە نائەمنی خوراک لە وڵاتێک کەلە شەڕ وکێشەی ئابووری وتەندروستی لە رەنج دایە ، بڵاو دەبێتەوە.
بەرنامەی جیهانی خوراک یش پێشترلە بارەی قات وقڕی تازە ووەبەر مەترسی کەوتنی گیانی بەملیۆنان کەس لە خەڵکی یەمەن وشداریداوە.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانیش ڕایگەیاند: سەدان هەزار کەس لە ئاوارە یەمەنیەکان لە بەر مەترسی پەرەی نائەمنی خواردن دان چونکە بەهۆی بەردەوامیی تیکەڵچوونەکان وپەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاروپیشەی خۆیانیان لەدەستداوە.
دەستدرێژی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی توندی خۆراک ودەوا و دەرمان ڕووبە ڕوو کردوەتەوە.