کانونی یه‌که‌م 18, 2020 08:32 Asia/Tehran
  • پارە خەرج کردنی ئالی سەعود بۆ کوشتنی «شێخ زەکزاکی»

پارێزەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا وتی: ڕژێمی سەعودی ملوێنان دۆلاری بۆ کوشتنی «شێخ زەکزاکی» خەرج کردووە.

«ئیسحاق ئادەم ئیسحاق» پارێزەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا، ڕۆزی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەوڵدەریی «ئەلعەھد نیوز» ڕایگەیاند: «موحەممەد بوھاری» سەرۆک کۆماری نەیجێریا لە لایەن ئەمریکاو ئیسرائیل و ڕژێمی سەعودییەوە بۆ کوشتنی «شێخ زەکزاکی» ڕاسپێردراوە.

«ئیسحاق» وتیشی: باری تەندروستیی  «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» گەلێک شپرزەیە و سەرباری ئەوەی کە دادگەی نەیجێریا فۆرمالیتەو نایاساییشەو ئەو بوختانانەی بۆ  «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی»یان کردووە ھەرھەمووی ساختەیە، کەچی بەردەوام دادگایی کردنەکەشی بە بیانووی جۆربەجۆر پەک پێ دەخات.

ھەتا ئێستا جەماوەری نەیجێریا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شاری «ئەبوجا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە گەلێک جار داوای ئازادکرانی  «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی»و ھاوسەرەکەیان کردووە.

سەرپەیڤ