جیھادی ئیسلامی؛ شەھید سولەیمانی ئەندازیاری تەوەرەی خۆڕاگری بوو
ئەندامێکی باڵای جیھادی ئیسلامیی فەلەستین، شەھید «قاسم سولەیمانی»ی بە ھۆکاری گەشەکردنی تەواوی تاقمە خۆڕاگرەکان لە ناوچەکە زانی.
«خالید بەتش» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھۆکاری گەشەکردنی تەواوی تاقمە خۆڕاگرەکان لەوانە «سەرایا قودس»، گوردانەکانی«قەسام»، گوردانەکانی «شەھیدانی ئەقسا»، «ئەبووعەلی موستەفا»، «ئەلویه ناسیر»، «حیزبوڵڵا» و تەواوی لقەکانی دیکەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا بوو.
ئەم ئەندامەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی: شەھید سولەیمانی ئەندازیاری تەوەرەی خۆڕاگری بوو و ئەمریکییەکان دوای ئەوەی کە کاریگەریی قوڵی ناوبراویان لە گۆڕەپانەکانی بەرنگار بوونەوەی دوژمنی زایونی و ئەمریکی و داکۆکی کردنی لە خۆڕاگریی فەلەستینیان بینی، لە گرینگ بوونی تێگەییشتن.
«ئەلبەتش» وتیشی: دیارە شەھید بوونی «سولەیمانی» کاریگەریی خراپ لە سەر بەردەوام کرانی خۆڕاگری دانانێت و ئەو شەھیدە مەزنەو سەرکردەکانی دیکەی بەرخۆدان لە لوبنان و فەلەستین کۆڵەکەی پتەوی خۆڕاگرین و ڕێبازوشێوازیان بەردەوام دەکرێت.