کانونی یه‌که‌م 24, 2020 08:05 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی خۆپیشاندانی جەماوەری نەیجێریا بۆ داکۆکی کردن لە «شێخ زەکزاکی»

جەماوەری نەیجێریا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر بۆ داکۆکی لە «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەم وڵاتە ڕژانەنێو شەقام و بازاڕەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری نەیجێریا بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان لە ناوچەی «وەیس» لە «ئەبوجا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە داوای ئازاد کرانی «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەم وڵاتەیان کرد.

جەماوەری «نەیجێریا» لەم خۆپیشاندانەدا بە ھەڵدانی دروشم، بەردەوامی زیندانی کرانی ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەم وڵاتە و ھاوسەرەکەیان ئیدانەکرد.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بە بەرزکردنەوەی پارچەنووس و وێنەی «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» داکۆکیی خۆیانیان لەم ڕابەرە ئیسلامیی دووپات کردەوە.

«شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» و ھاوسەرەکەی ١٣ی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٥ لە ھێرشێکی لەشکریانی نەیجێریا بۆ سەر حسەینییەیەک لە شاری «زاریا» قۆڵبەست کران.

ھێزەکانی سوپای نەیجێریا لە ڕۆژی گرتنەکەی «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» دا لە بەردەم حسەینیەو ماڵەکەی ناوبراو تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردو سەدان کەس لەوانە سێ منداڵی «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی»شیان شەھید کرد.

سەرپەیڤ