کانونی یه‌که‌م 27, 2020 18:19 Asia/Tehran
  • محەمەد عەلی حوسی : یەمەن لە قۆناغی سەرکەوتن نزیک بووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن جەختی کردەوە :ئێستا وڵاتەکەی بە قۆناغێک گەیشتووە کە دەکرێ بڵێین ، بەسەر ھاوپەیمانیی سعودی دا سەرکەوتووە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئەلمەسیرە ، محەمەد عەلی حوسی سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن و ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵا گوتی ، سەرکەوتنەکانی یەمەن لە بەرامبەر ھاوپەیمانیی سعودی بە لەبەچاوگرتنی توانای سەربازیی کە ھەیەتی وایکردووە میدیا ئەوروپیەکان گاڵتەیان  بە بەرگریی ئاسمانیی سعودی بێتەوە . 

حوسی گوتیشی ، میدیا ئەورپیەکان دانیان بەوەدا ھنێاوە کە رادارە سعودیەکان کوێرن و لەبەر ئەوە کەوتووەتە بیری کڕینی سیستمی فەڕەنسی . 

ئەرتەشی یەمەن لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین خۆفڕی سیخوڕی ھاوپەیمانیی سعودی لە جیزان و عەسیر و مەئریب بەرداوەتەە . 

سەرپەیڤ