کانونی یه‌که‌م 30, 2020 21:01 Asia/Tehran
  • عەراقچی لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەو بەرەڤانیی قەتەر دیدارو وتووێژی کرد

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لەگەڵ «شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان » یاریدەری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەرو « خالید عەتیە» یاریدەری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی»  یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ئەمڕۆ بە یاوەریی شاندێک سەدانی دەوحەی قەتەری کرد.

لەم دیدارانەدا ھەردووک لا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس و ھەڕەشەو مەترسییەکانی ئێستا بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە دیدارەکانی «عەراقچی» لەگەڵ کاربەدەستانی قەتەری ھەروەھا پەیوەندیی دوو لایەنەو ڕێگاکانی قوڵ کردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان تاوتوێ کرا.

سەرپەیڤ