رەزامەندیی بزووتنەوەی حەماس لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە فەلەستین
کانونی دوھەم 03, 2021 15:35 Asia/Tehran
ھەندێ میدیای ھەواڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس باسی رەزامەندیی ئەم بزووتنەوە دەکەن لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ناوچە فەلەستینیەکان .
بە پێی راپۆرتی القس العربی ، نادر سەوافتە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە لێواری رۆژاوا رایگەیاند ، ئەم بزووتنەوە رەزامەندیی فەرمیی خۆی لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یاسادانان ، سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی بە جیا و بە دوای یەک دا راگەیایندووە .
ھەواڵدەریی ئاناتولی ش بە گێڕانەوە لە وەسفی قەبھا لە ئەندامانی باڵای حەماس رایگەیاند ، بەڕێوەچوونی ئەم ھەڵبژاردنە بە مەبەستی توێژینەوە و گەیشتن بە یەکڕیزی نیشتمانیی لە فەلەستین ئەنجام دەبێت .
بزووتنەوەی حەماس پێستر خوازیاری بەڕێوەچوونی ھاوکاتی ئەم سێ ھەڵبژاردنە ببوو .