کانونی دوھەم 05, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لە سەر پەیکەرەی یادمانی «سەردار سولەیمانی» لە باشووری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان باسی پەردەلادان لە سەر پەیکەرەی یادمانی «سەردار قاسم سولەیمانی»یان کردووە لە «زاحیە»ی بەیرووت.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلعەھد»، شارەوانیی شاری «غەبیری» لە «زاحیە»ی بەیرووت لە باشووری لوبنان، ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە خەڵک و ژمارێک لە کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە پەردەیان لە سەر پەیکەرەی یادمانی سەرداری شەھید« قاسم سولەیمانی» لەم شارەدا لادا.

ڕۆژی دووشەممەش لە یادمانەکانی شەھید«قاسم سولەیمانی» بە ئامادە بوونی «شێخ یەزبەک» سەرۆکی کۆڕی شەرعیی حیزبوڵڵاو کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی لوبنان لە شارەکانی «بەعلبەک»و «ھێرمێل» لە ڕۆژھەڵاتی لوبنان پەردە ھەڵگیرا.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ڕێ و ڕەسمی پەردە ھەڵگرتن لە سەر پەیکەرەی شەھیدان سەردار «قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس»ی بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە سیاسەتڤانان و ھەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتی لە دەروازەی شارۆچکەی «شیسی پێغەمبەر» بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ