ئەمریکا خەباتکارانی یەمەن بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکات.
«مایک پەمپێئۆ» وەریڕی دەرەوەی دەوڵەتە تیرۆریستەکەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: پلانمان داناوه بۆ بەتیرۆرست ناساندنی سێ سه‌رکرده‌ی حوسیەکانی یەمەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە وەک کارادانەوەیەک بەرامبەر بەو قسانەی وەزیری دتەرەوەی ئەمریکا بەرپرسانی خەباتکارانی یه‌مه‌نیش ڕایانگەیاندووە، ئەمریکایەک کە خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره، ناتوانێ کەسانی تر بە تیرۆریست بناسێنێ.
«محه‌مه‌د عەلی حوسی» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یەمەن، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکاوه رایگه‌یاندووە: ئه‌مریکا سه‌رچاوه‌ی تیرۆره، سیاسه‌ت و ره‌فتاری ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ تیرۆریستییه و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ئەمریکاوە گیراونه‌تەبەر گوزارشت له قه‌یرانی بیر‌و رای ئه‌و وڵاته دەکات.