کانونی دوھەم 22, 2021 02:34 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بە تەقینەوەکانی بەغدا: جێگای گومانە

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای شەرمەزار کردو بە جێگای گومانی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی ئەلمینار، لە بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبناندا ھاتووە: گەڕانەوەی تەقینەوەکان بۆ شانۆی عێراق بە تایبەت دوای پەرە سەندنی داخوازییەکان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر بە ڕاستی جێگای گومانە.

حیزبوڵڵا ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، وەڵامی ئەم تاوانە دڕندانەیە وریایی و یەکگرتنی عێراقییەکان و پابەند بوونیان بە ئازادی و سەربەخۆیی و دژایەتییان لەگەڵ داگیرکاریی ئەمریکایە.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ