کانونی دوھەم 24, 2021 10:42 Asia/Tehran
  • وشداریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی له بارەی رەوشی منداڵانی یەمەن

بەرنامەی خۆراکی جیهانی(WFP) بڵاویکردۆتەوە، منداڵانی یەمەن بەشێوەیەکی مەترسیدار روبەڕوی برسێتی بونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێک کە لەماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی(WFP) بڵاویکردۆتەوە، منداڵانی یەمەن بەشێوەیەکی مەترسیدار روبەڕوی برسێتی بونەتەوە و داوای کۆکردنەوەی کۆمەکیش دەکات بۆیان.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، ملیۆنان خێزان لەیەمەن ئێستا روبەڕوی برسێتی بونەتەوە.

داوا لەخەڵک دەکات بەشداری تیمەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بکەن بۆ رزگارکردنی ژیانیان.

لەساڵی 2014 وە بە ھێرشی عەرەبستان و ھاوپەیمانانی بۆسەر یەمەن ، شەڕ لەو وڵاتە بەرپا بوە و بەهۆیەوە هەزاران خێزان ئاوارە بوون و هەزاران کوژراو برینداریشی لێکەوتۆتەوە، بەجۆرێک کەجەنگەکە مەترسیدارە کە کاریگەری زۆری لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە هەبوە.

سەرپەیڤ