کانونی دوھەم 25, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی ملیۆنان یەمەنی بۆ پشتگری کردنی ئەنساروڵڵا

پارێزگاکانی " صنعاء، عمران، صعده، الحدیده، الضالع، تعز، ذمار، ریمه " و ناوچەکانی دیکەی یەمەن دوانیوەڕۆی دوشەممە شایەدی ئاپۆرەی جەماوەر بۆ پشتگری کردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بوون .

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی یەمەن ، میلیۆنان یەمەنی لەو کۆبوونەوانەدا بە ھەڵگرتنی لافیتە و دەستنووس گەلێک دەستیان دایە شەرمەزار کردنی ھەنگاوی حکومەتی ئەمریکا لە تیرۆریستی ناوبردنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و ژمارێک لە  سەرکردەکانی ئەم بزووتنەوەیە . 

وەکۆبووان ، ئەمریکایان بە سەرچاوەی تیرۆریسم و ھۆکاری سەرەکیی شەڕ و گەمارۆی گەلی یەمەن زانی و خوازیاری بایکۆتی کاڵای ئەمریکی و ئیسراییلی بوون . 

لە سەنعا لە 20 شوێنی شارەکە کۆبوونەوە کرا وخەڵک لە زۆر ناوچەی دیکەی ئەم پارێزگەوە بۆ ئامادەبوون لەو خۆپێشاندانە خۆیان گەیاندبووە ئەو شارە . 

سەرپەیڤ