کانونی دوھەم 28, 2021 10:33 Asia/Tehran
  • ھەوڵێکی سەرنەگرتوو بۆ تیرۆری سەرۆک کۆماری تونس

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تونس ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ھەوڵی ژاراوی کردنی «قەیس سەعید» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تونس لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کەسێک و یان کەسانێکی نەناسراو ھەوڵیان داوە ھەتا بە ناردنی نامەیەک کە ژاری پێوە بووە، «قەیس سەعید» ژاراوی بکەن.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنەی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تونس، لە ئێستادا «قەیس سەعید» دۆخی تەندروستیی باشەو ھیچی لێ نەقەوماوە.

ئەو ماددەیەی کە لەنێو پاکەتی نامەکەد بووە ڕەوانەی کۆشکی «قەڕتاج» لە تونس کراوە کە ماددەیەکی ژاراویی زۆر پڕمەترسی بووە.

ھێزەکانی ئاسایشتی تونسیش لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە بارەی ئەم ڕووداوە.

تونس لەم ڕۆژانەدا خۆپیشاندان دژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە خۆیەوە دەبینێت.

سەرپەیڤ