شوبات 05, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • تیرۆری گۆترەی «لوقمان سەلیم» و دەستە شاراوەکان

حیزبوڵڵای لوبنان تیرۆری «لوقمان سەلیم» ھەڵسوڕاوای میدیایی لوبنانی ئیدانە کردو لە دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی ویست ھەرچی خێراتر ھۆکارانی ئەم تیرۆرە ناس کەن و سزایان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادینی لوبنان، حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی کوژرانی «لوقمان سەلیم» داوای لە دەزگا ئاسایشتی و دادەڤانییەکانی لوبنان کرد کە ھەرچی خێراتر شوناسی بکوژانی «لوقمان سەلیم» بدۆزنەوەو بیانخەنە بەر پەیگەڕ.

حیزبوڵڵای لوبنان ھەروەھا داوای خەباتی دژی تیرۆری گۆترەو کەڵکاژۆیی سیاسی و میدیایی لەم تیرۆرە دژی ئاسایشت و سەقامی لوبنانی کرد.

تەرمی «لوقمان سەلیم» لە ترۆمبیلەکەی دا لە باشووری لوبنان دۆزراوەتەوە. «سەلیم» ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەیرووتی پێتەختی لوبنان بێ سەروشوێن دەکرێت و بنەماڵەکەی ناتوانن پەیوەندیی پێوە بکەن و سەرەنجام بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە

دادوەری بەرپرسی دۆسیەکەی «لوقمان سەلیم» ڕایگەیاندووە، چوار گوللە لە سەری و گوللەیەکیش بە پشت سەریەوە نراوە.

سەرپەیڤ