ئەنساروڵڵا : چاوەڕوانی ھەنگاوی کردەیی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە دژی یەمەنین
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا جەختی کرد شەری یەمەن کاتیک کۆتایی پێ دێت کە پەلامارە ئاسمانیەکان ڕابگیردرێت وگەمارۆ کۆتایی پێ بێت.
محەممەد ئەلبەخیتی ڕایگەیاند کە ئەگەر دەوڵەتی ئەمریکا ڕاست بێژانە بجولێتەوە وپشتیوانی خۆی لە عەرەبستان وهاوپەیمانی سەعودی ڕابگریت شەڕ لە دژی یەمەن کۆتایی پێ دێت .
محەممەد ئەلبەخیتی وتی: بۆ توویژ ئامادەین بەڵام میکانیسمەکانی پێشووی وتووێژ دروست نەبوون. بەخیتی بە ئاماژەدان بە قسەکانی شەوی ڕابردووی جۆبایدن ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەمریکا ئەگەریی هەیە پشتیوانی خۆی لە دەسدرێژکاران ھەندێ کەم بکاتەوە بەڵام بە شێوەی تۆکمە وتەواو ڕایناگریت .
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە کۆتایی دا جەختی کرد: ئێمە چاوەڕوانی ھەنگاوی کردەیی ئەمریکاین ولەسەر قسەکان هیچ حەساوێک ناکەین.
بایدن لە وتار دانی خۆیدا لەمەڕ ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بانگەشەی کرد: هەموو پشتیوانیە سەربازیەکانی خۆی لە شەڕی لەیەمەن ڕادەگرێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها وتی: واشنتۆن بە پشتیوانی لە عەرەبستانی سەعودی ویارمەتی دان بەم وڵاتە بۆ بەرگری کردن لە سەروەری ویەکپارچەیی خۆی درێژە دەدات.