شوبات 14, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌بهاى سعودییه‌ کرایە‌ ئامانج

چه‌کدارانى حوسى ئاشکرایان کردووه‌، دوێنێ شەممە له‌ په‌لامارێکدا فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌بهاى سعودییه‌یان کردووه‌ته‌ ئامانج.

یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژى سه‌ربازیى حوسییه‌کان له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی، “هێزه‌ ئاسمانییه‌کانى سه‌ربه‌ حوسییه‌کان، نیوه‌ڕۆى  شه‌ممه‌ له‌ هێرشێکدا ئامانجێکى له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌بهاى له‌ سعودیه‌ کرده‌ ئامانج".هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى: “له‌ وه‌ڵامى هێر‌ش و ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازییه‌کان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌کانى سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌و هێرشه‌ ئه‌نجامدراوه‌”.

هاوکات ئه‌وه‌شى ئاکشرا کردووه‌ ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى هێرشه‌که‌ى پێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ جۆرى سه‌ماد سێ بووه‌، که‌ به‌ وردیى ئامانجه‌کانى پێکاوه‌.هه‌ر دوێنێ، هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى که‌ سعودیه‌ سه‌رکردایه‌تى ده‌کات ئاشکرایکردووه‌، ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ به‌ ئامانج گیراوه‌.

سەرپەیڤ