شوبات 17, 2021 05:10 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٢٠ بەکرێگیراوی سەعودی لە «ماریب»ی یەمەن

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٢٠ بەکرێگیراوی ھاوپەیمانی سەعودییان کردووە لە لایەن سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە لە «ماریب»ی یەمەن.

ماڵپەڕی «سەباحۆلیەمەنی» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ ڕزگار کردنی شاری ماریب لەم شارە نزیک بووەتەوەودۆخەکە بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی و دەوڵەتی لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە گەلێک سەخڵەت و ئاڵۆز بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێزەکانی یەمەنی بە پێشڕەویی بەربڵاوی خۆیان لە دەڤەرە جۆربەجۆرەکانی شاری «ماریب» دەستیان گرتووە بەسەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ئەم مەڵبەندە لەوانە گوندێکی ناوچەی «سەراواح» و ناوچەی ستراتژیایی «ئەلزور».

ھاوکات ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھاوپەیمانیی سەعودی لە «ماریب»ەوە گوێزراوەتەوە بۆ بوارگەی «وەدیعە» لە «حەزەر مەوت».

ڕێکخراوەکانی فریاگوزارو مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە، شاری «ماریب» بەم زووانە دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەربە «ئەنساروڵڵا».

پێشڕەوییەکانی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن بەرەو «ماریب» لە کاتێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر سڕینەوەی ناوی ئەم تاقمە شۆڕشگێڕەی یەمەن لە پێڕستی تاقمە تیرۆریستەکان داوای لێ کرد پێشڕەوییەکانی بەرەو «ماریب» ڕابگرێت و تەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بوەستێنێ  و ڕوو لە دانوستان بکات.

 

سەرپەیڤ