وشداری دانی ڕووسیا بە «تەلەبیب» لە بارەی شوێنھاتی بەردەوام کردنی ھێرشی ئاسمانیی سەر سووریا
شوبات 18, 2021 02:09 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی باڵای ڕووسیا لە بارەی شوێنھاتی بەردەوام کرانی ھێرشی ئاسمانیی سەر سووریا وشداری دایە ڕژێمی زایونی.
«ئێلێکساندێر لاڤرێنتیف» نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا، ڕۆژی چوارشەممە وشداری دایە ڕژێمی زایونی کە ئەگەر بێتو ھێرشە ئاسمانییەکانی سەر سووریا بەردەوام کات، لەوانەیە ببێتە ھۆی تۆڵەسەندنەوەی دیمەشق و ئەوسا خولێکی تازەی ئاڵۆزییەکان دەست پێ دەکات.
فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ڕژێمی زایونی لە مێژە کە بە بیانووی پڕوپوچ وێڕای پێشێلکردن و بەزاندنی سنووری ئاسمانیی سەر سووریا ھێرش دەکەنە سەر ناوچەگەلێکی ئەم وڵاتە.
ڕژێمی زایونی بەردەوام بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان مۆڵگەی سوپاو ژێرخانەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.