راپۆری هەواڵگریی ئەمریکا لەسەر کوشتنی خاشوقچی : کاری بن سەلمان بووە
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا راپۆرتێکی لەسەر کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دەستگیرکردن یان کوشتنی ئەو رۆژنامەنوسەی پەسەندکردوە.
نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لەراپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، "بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئێمە شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعودیە محەمەد بن سەلمان ئۆپەراسیۆنێکی لە ئیستانبوڵی تورکیا پەسەند کردبو بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی".
لە بەرامبەردا وهزارهتی دهرهوهی سعودیه له راگهیهندراوێکدا بڤاوی کردەوە : "راپۆرتهکهی ئهمریکا لهبارهی کوشتنی رۆژنامهنوس جهمال خاشقچی چهندین زانیاری و ئهنجامی ناڕاستی تیادایه و حکومهتی سعودیه به رههایی ئهو تۆمهتانه رهتدهکاتهوه".
جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی بەرەگەز سعودی لە 2ی تشرینی یەکەمی 2018 لەکونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا کوژرا، ئەو دانیشتوی ئەمریکا بو و لە رۆژنامەی واشنتن پۆست وتارەکانی بڵاودەکردەوە و رەخنەی لە دەسەڵاتی سعودیە و بەتایبەت شازادەی جێنشینی وڵاتەکە هەبوو، دوای ئەوەی سەردانی کونسوڵخانە دەکات لەلایەن تیمێکی سەربە شازادەی جێنشیەوە لە ناو کۆنسۆڵخانەکە کوژراو تەرمەکەی لەبەین برا.