ئادار 08, 2021 21:44 Asia/Tehran
  • دوایین گۆڕانکاریە سیاسی و مەیدانیەکانی ھەڵمەتی مەئریب

ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بسەرباری پشتیوانیی ئاسمانیی ھاوپەیمانیی سعودی لە ھێزە پیادەکانی خۆیان ، گەیشتوونە 7 کیلومەتریی مەئریب .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە مەیدانیەکان لە پارێزگەی مەئریب رۆژی دوشەممە رایانگەیاند ، بە پێشڕەوی خێرای ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە شاری مەئریب لە سێ لاوە ، میلیشیاکانی سەر بە ھاوپەیمانیی سعودی رێگایەکیان نیە جگە لە راکردن بەرەو پارێزگای شەبوە . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، زۆرێک لە دانیشتوانی پارێزگەی مەئریب چوونە ریزی ھێزەکانی حکومەتی سەنعا کە ئەم پرسە پشکێکی باڵای ھەیە لە رزگارکرانی زۆرێک لە ناوچەکان و ھەروەھا زۆرێک لە فەرماندەرانی حکومەتی دەست لەکار کێشاوە وەکوو عەبدولغەنی شەعلان لە تێکەھڵچوونەکان دا کوژراون . 

سەرچاوە مەیدانیەکان جەختیان کردەوە ، ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لای رۆژاواوە خەریکی پێشڕەوی بەرەو شاری مەئریبن و لە چەندین بەرەوە تەنگیان بە میلیشیاکانی حکومەتی وازلەکارھێناوە ھەڵچنیوە . 

ھاوکات ،  ئەندامانی حکومەتی ھادی و پارتی ئیخوانیی ئیسلاح ، دان دەنێن بە ناکارایی پەلامارە ئاسمانیەکان و پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی . 

سەرپەیڤ