ئادار 10, 2021 00:52 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئیمارات: سووریا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ھاوتای ڕووسیی خۆی خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بوو بۆ کۆمکاری عەرەب.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلعەین، «عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان» وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە میانەی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» ھاوتاری ڕووسیی خۆی لە «ئەبو زەبی» لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب پێی داگرت.

«ئالی نەھیان» وتیشی: دەبێ بەستێن یۆ ھاوکاریی ھاوبەش لەگەڵ سووریاو پەرەسەندنی ھاوکاریی ناوچەیی و عەرەبی بەھێز بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: وڵاتەکەی لە چارەسەریی ڕەوشتی سیاسیی لە سووریای و لیبی و یەمەن پشتگریی دەکات.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەرلەمە لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب، بۆ ئەنجام گرتنی ڕێکخستن و ھاواھەنگیی عەرەبی پێی داگرتبوو.

سەرپەیڤ