ئادار 10, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • مردنی گومانلێکراوی سەرکردەیەکی باڵای سەعودی

بڕێک لە سەرچاوەکان باسی مردنی گومانلێکراوی فەرماندەری بنکەی ئاسمانیی «مەلیک عەبدوڵڵا»ی جەددە لە عەرەبستانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی چوارشەممە ڕایانگەیاند: سەرلەشکر «عەلی زافەر ئەلشەھری» فەرماندەری بنکەی ئاسمانیی «مەلیک عەبدوڵڵا»ی جەددە لە ڕەوتی ھەڵمەتەکانی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەم دواییەی ھێزەکانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ سەر ھێندێک ئامانجی نێو قوڵایی خاکی سەعودی کوژراوە.

ڕاپۆرتگەلێکی جۆربەجۆر لە بارەی ھۆکاری مردنی ئەم کاربەدەستە پایەبەرزە سەربازییەی سەعودی ڕاگەیەندراوەو بڕێک لە سەرچاوەکان مردنی « زافەر ئەلشەھری» بۆ ھەڵدێران لە کاتی چیابڕین دەگەڕێننەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەندامێکی نزیکی بنەماڵەکەی ئەم کاربەدەستە پایەبەرزەی سەعودی مردنی ناوبراوی لە کاتی چیابڕین ڕەت کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە کە «زافەر ئەلشەھری» لە نەخۆشخانەیەکی جەددە گیانی لە دەست داوە.

سوپای یەمەن شەوی دووشەممە باسی ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی بەربڵاوو ھاویشتنی ھەشت موشەکی باڵستیکی کرد بەرەو ئامانجە سەربازی و گرینگەکان لە خاکی عەرەبستاندا.

سەرپەیڤ