ئادار 10, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • «موحەممەدی کوڕی سەلمان» فەرمانی دەستبەسەرکرانی ماڵەکیی خەزووری دەرکرد

سەرچاوەیەکی سەعودی ڕایگەیاندووە: پاشمیری ئەم وڵاتە بۆ «مەشھور بت عەبدولعەزیر» مام و خەزووری فەرمانی دەستبەسەرکردنی ماڵەکیی دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی ئاگادار ماڵپەڕی ڤیکیلیکسی سەعودیی ئاگادار کردووەتەوە کە، فەرمانەکەی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ دەستبەسەر کرانی خەزووری دوای ئەوە دێت کە، خەزووری بەبێ ئاگادار کردنەوەی کاربەدەستانی ئاسایشتیی سەعودی لەگەڵ کاربەدەستێکی ئاسایشتیی ئەمریکی دا دیداری کردبوو.

«مەشھور بت عەبدولعەزیر» باوکی «سارە بنت مەشھوود»ی ھاوسەری «موحەممەدی کوڕی سەلمان» و زڕبرای پاشای سەعودییە. بێجگە لەو چوار کوڕی دیکەی «عەبدولعەزیز ئالی سەعود» لەوانە«مەمدوح»، «ئەحمەد»،«عەبدۆللالە» و «موقەڕڕەن» ھێشتا لەژیاندان و ھەر ھەمووشیان لە «مەلیک سەلمان» بچوکترن و بۆیان ھەیە ببنە مەترسییەک بۆ دەستەڵات گرتنی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» .

پێشتریش «موحەممەدی کوڕی سەلمان»  پاشمیری عەرەبستان زیاتر لە دووسەد شازادەو سیاسەتڤانی سەعودیی ڕاپێچ کردوەو پتر لە سەدملیارد دۆلاری لێ سەندوون.

سەرپەیڤ