ئادار 12, 2021 14:22 Asia/Tehran
  • خەڵاتی دە ملیارد دۆلاریی ئیمارات بۆ ڕژێمی زایونی

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باسی پێکھێنانی سندوقێکی دە میلیارد دۆلاریی کردووە بۆ سەرمایەنانەوە لە ئیسرائیل دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی ئیمارات«وام»، «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «موحەممەد بن زایید ئالی نەھیان» پاشمیری ئەبوزەبی سەربارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوولایەنە وتووێژی کرد.

دوای ئەم پەیوەندییە ئیمارات ڕایگەیاند ، سندوقێکی بە بایی سەرەتایی دە ملیارد دۆلار بۆ سەرمایەنانەوە لە کەرتەکانی وزە، ئاو، گەردوون، تەندروستی و تەکنۆلۆژیای کشت و کاڵ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دامەزراندووە.

ئەم سندوقە بەمەبەستی پەرە پێ دران و ھێزمەند کردنی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب پێک دێت کە سەرچاوەدراڤییەکانیشی لە لایەن کەرتی تایبەتی و دەوڵەتیی ئیماراتەوە دابین دەکرێت. 

سەرپەیڤ