ئادار 19, 2021 07:16 Asia/Tehran
  • نامەیەکی ڕابەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن بووە ھۆی کشانەوەی ئیمارات لە ھاوپەیمانیی سەعودی

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمکەن باسی نامەیەکی «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» ڕابەری ئەم بزوتنەوەیەی بۆ ئیمارات کرد بو ڕایگەیاند: ئەم نامەیە بووەتە ھۆی ڕاگیرانی ھێرشەکانی یەمەن بۆ سەر ئیمارات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە پەڕەی توییتێرەکەی دا سەبارەت بە ھۆکاری ڕاگیرانی ھەڵمەتەکانی یەمەن بۆ سەر ئیمارات نووسی: «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» لە نامەیەک دا بۆ ئیمارات ڕایسپارد ھەتا واز لە دەست درێژکاری بۆ سەر یەمەن بھێنێت و ئیماراتیش بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان ڕاگەیاند.

«موحەممەد عەلی حوسی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە یەمەنیش دوابەدوای کشانەوەی ئیمارات لەو ھاوپەیمانییەی سەعودی، ھەڵمەتەکانی بۆ سەر ئیمارات ڕاگرتووە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی ئەنسارۆڵڵای یەمەن پێشی داگرتووە کە، ئەگەر عەرەبستانیش وەک ئیمارات واز لە سنووربەزاندن بھێنێ بە ئامانج کرانی لە لایەن یەمەنەوە ڕادەگیردرێت.

شەڕی ھاوپەیمانیی سەودی دژی یەمەن ٢٦ی مارس دەچێتەنێو حەوتەمین ساڵی خۆیەوە. ئەم شەڕە ھەتا ئێستا ١٧ ھەزار کوژراوو ڕدەیان ھەزار برینداری و نزیکەی چوار ملوێن ئاوارەشی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ