وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: زیاتر لە 12 هەزار ئوپەراسیۆن دژی سەعوودییەکان ئەنجام دراوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا و پاش دەستپێکی شەڕی یەمەن، زیاتر لە 12 هەزار ئوپەراسیۆن لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دژی عەرەبستان ئەنجامدراوە .
بە پێی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، یەحیا سەریع وتی: هاوپەمانیی سەعوودی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 260 هەزار جار و لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی زیاتر لە هەزاران جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی کردۆتە ئامانج و زۆربەی ئەم هێرشانە، ناوچە غەیر سەربازییەکان و شارۆمەندانی کردۆتە ئامانج.
وتیشی: هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن لە ماوەی شەش ساڵدا 12 هەزار و 366 ئوپەراسیۆنیان لە بەرامبەر دەستدرێژی سەعوودییەکان ئەنجامداوە و ئەمانەش بۆتە هۆی ئازاد کرانی زۆربەی زەوی و زارەکانی یەمەن و خەساری زۆریان لە سەربازان داوە.
ناوبراو وتیشی: زیاتر لە 17 وڵات لە هێرشە ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بەشداریان کردووە.